بە ڤیدیۆ.. تیمساحێك بەسەر پەرژینی ناوەندێكی سەربازیدا سەردەكەوێت

- 8/23/2019 6:59:00 PM 15724 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

خانمێكی ئەمریكی لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، گرتە ڤیدیۆییەكی تۆماركردوە تێیدا تیمساحێكی مەزن بەسەر تەلبەندی ناوەندێكی سەربازی یەكێك لە ویلاتەكانی ئەو وڵاتەدا سەردەكەوێت.

سەربازگەكە تایبەتە بە هێزە ئاسمانیەكانی ئەو ناوچەیە

وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، تیمساحێكی زۆر گەورە، بەسەر تەلبەندی سەربازگەیەكدا سەردەكەوێت كە لە ویلایەتی فلۆریدایە و بەپێی زانیاریەكان سەربازگەكە تایبەتە بە هێزە ئاسمانیەكانی ئەو ناوچەیە.

كریستینا ستوارت، ئەو خانمە ئەمریكیەی كە گرتە ڤیدیۆییەكەی تۆماركردوە، لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك و لە هەژماری تایبەت بە خۆی نوسیویەتی "كاتێك پێتدەڵێن تیمساحێك لە ناوچەكە هەیە، پێویستە خۆت بڕۆیت و بە چاوەكانت بیبینیت".
زیاتر لە  سێ هەزار و 700 هەژمار بڵاویانكردوەتەوە

ئەو گرتە ڤیدیۆییەی كریستینا، بە شێوەیەكی بەرچاو و خێرا لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبوەوە و پاش ماوەیەكی كەم لە دانانی ڤیدیۆكە، زیاتر لە  سێ هەزار و 700 هەژمار لە پەڕە فەرمی و تایبەتیەكانی خۆیانەوە بڵاویانكردوەتەوە.

 


نیشانەکردن :

#جۆراوجۆر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP