گەنجێك لەسەر گۆڕی خۆشەویستەكەی كۆتایی بەژیانی هێنا

- 8/23/2019 4:14:00 PM 93635 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، گەنجێكی خەڵکی بۆکان لە سەر گۆڕی خۆشەویستەکەی کە پێشتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابو، خۆی کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتو بە ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەمڕۆ هەینی، ، كوڕێكی گەنجی خەڵکی بۆکان بە ناوی (شاهین ڕەحیمی) تەمەن 24 ساڵ لە ڕێگای بە کارهێنانی (کۆڵت) كەجۆرێكە لە دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆیهێنا.

شاهین لە سەر گۆڕی خۆشەویستەکەی کە ماوەیەک پێش ئێستا بەهۆی دژایەتی خێزانەکەیەوە لەگەڵ پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیان خۆی کوشتبو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە

 

رێكخراوەكە لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویكردوەتەوە، شاهین لە سەر گۆڕی خۆشەویستەکەی کە ماوەیەک پێش ئێستا بەهۆی دژایەتی خێزانەکەیەوە لەگەڵ پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیان خۆی کوشتبو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هایدە عەزیز پور تەمەن 17 ساڵ، ڕۆژی یەکشەممە 26ی ئایاری 2019 لە گوندی ئوشتەپەی بۆکان لە ڕێگای بەکارهێنانی چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابو.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP