هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

هێزەكانی رژێمی سوریا بنكەی سەربازی توركیای لە ئیدلب ئابڵوقە دەدات

- 8/23/2019 2:33:00 PM 7978 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سوپای سوریا تەواوی ناوچەی حەما و شاری مورك-ی لە باكوری وڵاتەكە كۆنترۆڵ كرد و خاڵێكی چاودێری هێزە چەكدارەكانی توركیاش كە دەكەوێتەوە ئەو ناوچەیە چاەنوسی نادیارە.

بە تەواوی ناوچەی مورك و حەما-ی كۆنترۆڵكردوەتەوە

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە دوایین راگەیەندراویدا بڵاویكردوەتەوە، لەمیانی بەردەوامی هێرشەكانی سوپای سوریا بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب و ناوچەكانی مورك و حەما، كە لەژێر دەسەڵاتی گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆندان، ئەمڕۆ هەینی بە تەواوی ناوچەی مورك و حەما-ی كۆنترۆڵكردوەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەی روانگەی سوریدا هاتوە، ئەمڕۆ هەینی، هێزەكانی رژێمی سوریا كۆتا ناوچەی سەر بە ناوچەی حەما-یان كۆنترۆڵكردوەتەوە، كە لە ساڵی 2012وە تا ئێستا ئەو ناوچەیە لەژێر دەسەڵاتی گروپە چەكداریە ئۆپۆزسیۆنەكاندایە و چەندین خاڵی چاودێری سەربازی توركیا-ی تێدابوە.

خاڵێكی چاودێری توركیا كە دەكەوێتە ناوچەی مورك چارەنوسی نادیارە

ئاماژە بەوەشكراوە، خاڵێكی چاودێری توركیا كە دەكەوێتە ناوچەی مورك و ژمارەیەك سەربازی توركی و ئۆپۆزسیۆنی تێدابوە، تا ئێستا چارەنوسیان بە نادیاری ماوەتەوە و هیچ لایەنێك سەبارەت بەو بابەت نەدواوە.

تا ئێستا 30 ناوچەی بە تەواوی كۆنترۆڵكردوە

بە كۆنترۆڵكردنی ناوچەی مورك، ژمارەی ناوچە كۆنترۆڵكراوەكانی ژێر ەستی گروپە ئۆپۆزسیۆنەكان بۆ 30 ناوچە بەرزبوەتەوە  وئێستا بە تەواوی لەژێر دەسەڵاتی رژێمی سوریادان،ئەوەش بە هاوكاریەكی چڕ لەلایەن هێزە ئاسمانی و هاریكاریە سەربازیەكانی روسیا بوە لەو ناوچەیە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەمدواییانەدا هەریەك لە روسیا و توركیا سەبارەت بە رەوشی سوریا بە گشی و پارێزگای ئیدلیب بە تایەبتی كە ناوچەی دانانی چەك و كەمكردنەوەی گرژیەكانی تێدابو، دانوستانیان ئەنجامدا و لەوكاتەدا توركیا سوربو لەسەر مانەوەی لە خاڵی چاودێری نۆیەم وكە دەكەوێتە حەما.


نیشانەکردن :

#سوریا #ئیدلیب

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP