مەترسییەك لەسەر پەرلەمان دەخاتەرو
مەم قانع: لە سەرۆكی هەرێم و حكومەت و وەزیرەكانەوە دەست بە چاكسازیی بكرێت

- 8/23/2019 1:42:00 PM 4813 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەم بورهان قانع، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند،"ئەگەر پەرلەمانی كوردستان نەتوانێت لێپرسینەوە بكات لە پێشێلكردنی یاساكانی، ئەوا گەورەترین ئەركی كاری پەرلەمانیی لەدەستدەدات" دەشڵێت، دەبێت لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكانەوە دەست بە چاكسازی بكرێت.
وەكچۆن لە خولەكانی پێشودا، چاودێریكردن بەلەقی بوبوە راگر و نیگەرانم لەوەی لەم خولەی ئێستای پەرلەماندا، بەتەواوی ئەم كۆڵەكەیە بكەوێت

 

لە راگەیەندراوێكدا، مەم بورهان قانع رایگەیاند،"ئەگەر پەرلەمانی كوردستان نەتوانێت لێپرسینەوە بكات لە پێشێلكردنی یاساكانی، ئەوا گەورەترین ئەركی كاری پەرلەمانیی لەدەستدەدات و بەمەیش ئەم دەسەڵاتە (كە دەبێت تێكەڵەبێت لە دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێریكردن)، كۆڵەكەیەكی سەرەكیی لەدەستدەدات، كە ئەویش "چاودێریكردنە"

ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ دەڵێت،" وەكچۆن لە خولەكانی پێشودا، چاودێریكردن بەلەقی بوبوە راگر و نیگەرانم لەوەی لەم خولەی ئێستای پەرلەماندا، بەتەواوی ئەم كۆڵەكەیە بكەوێت".
لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكانەوە دەست بە چاكسازیی و كەمكردنەوەی خەرجییەكانیان نەكرێت، بەهایەك نامێنێتەوە بۆ چاكسازیی لە هەرێمی كوردستاندا

 

دەشڵێت،"پڕۆژە چاكسازیی كە بڕیارە بۆ وەرزی نوێی دانیشتنەكانی پەرلەمان بگاتە دەستی پەرلەمانتارانی كوردستان و پڕۆژەی هاوبەشی "پارتی" و "یەكێتیی" و "گۆڕان"ە، كە سێ‌ گەورەترین فراكسیۆنی ناو پەرلەمان-ن، ئەگەر لەم چاكسازییەدا، لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكانەوە دەست بە چاكسازیی و كەمكردنەوەی خەرجییەكانیان و بارگرانیی سەر داهاتی گشتیی نەكرێت و زامنی شەفافییەتی دارایی و فرۆشتنی نەوت نەكرێت، بەهایەك نامێنێتەوە بۆ چاكسازیی لە هەرێمی كوردستاندا".

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP