بەپەلە

ئێران پێشنیاری هاوپەیمانێتی 7+1 دەكات بۆ پاراستنی هەرێمە ئاویەكانی كەنداو

- 8/23/2019 12:28:00 PM 2787 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆكی هێزە ئاوییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئێران و حەوت دەوڵەتی دیكەی كەنداو، بەرپرسن لە گرەنتی پاراستنی ئاسایشە ئاوییەكانی كەنداو و گەروی عورمز و دەریای عومان.

ئەمڕۆ هەینی، رەزا تەنكەسیری، سەرۆكی هێزە ئاوییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بەبەردەوامی تێبینی بونی هێزە بیانییەكان دەكەین لە ناوچەكە، بەتەواوی ئامادەی روبەروبونەوەی هەر هەڕەشەیەكین، هێزە بیانیەكان ئاسایش دابین ناكەن، پێویستە لەسەرمان گرەنتی ئاسایشی هەرێمە ئاوییەكان بكەین بە هاوكاری دەوڵەتانی ناوچەكە.
هێزەكانمان ئامادەی هەر روبەروبونەوەیەكن بۆ هەر ئەگەرێك كە لەهەر سەرچاوەیەكەوە بكرێتە سەرمان

 

رەزا تەنكەسیری راشیگەیاندوە، چاودێری هێزە بیانییەكان دەكەین لە ئاوەكانی كەنداو  و گەروی هورمز و دەریای عومان، هێزەكانمان ئامادەی هەر روبەروبونەوەیەكن بۆ هەر ئەگەرێك كە لەهەر سەرچاوەیەكەوە بكرێتە سەرمان.

سەرۆكی هێزە ئاوییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران وتیشی، ئێران و حەوت دەوڵەتی دیكەی كەنداو، بەرپرسن لە گرەنتی پاراستنی ئاسایشە ئاوییەكانی كەنداو و گەروی عورمز و دەریای عومان، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە هاوكاری و هەماهەنگی یەكتر بكەن.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP