دواین نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

- 8/23/2019 12:11:00 PM 2422 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهاندا، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 59.92 دۆلار مامەڵەی پێوەكراو نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 55.35 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی نەوتی برێنت هەشت سەنت دابەزیوە و لە دواین مامەڵەیدا بە 59.92 دۆلار بوە، هەروەها نەوتی خاوی ئەمریكیش 33 سەنت دابەزیوە و بە 55.35 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبونەوە و نزمبونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، پەیوەندیدارە بە ململانێ سیاسیی نێوان وڵاتەكانی بەرهەمهێنی نەوت و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن  ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و كێشەكانی فەنزویلا و ململانێكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و چەندین پرسی تر هەیە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP