لەرێگەی مانگی دەستكردەوە گیراون
وێنەی سێ ناوچەی عێراق كە هێرشیان كراوەتەسەر

- 8/23/2019 11:03:00 AM 4458 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆمپانیای شیكەرەوەی زانیارییەكانی ئیسرائیل، وێنەی سێ ناوچەی عێراق كە لەرێگەی مانگی دەستكردەوە گیراون بڵاوكردەوە دوای ئەوەی لەماوە رابردودا هێرشیان كراوەتە سەر.

كۆمپانیا (إميدج سات إنترناشونال) وێنەی ئەو جێگایانەی كە لەرێگەی مانگی دەستكردەوە گیراون بڵاوكردەوە كە لەماوەی رابردودا هێرشیانكراوەتە سەرو بەگوێرەی زانیارییەكان لەو شوێنانەی كۆگای هەڵگرتنی چەكی تێدابوە كە لەناویاندا موشەك و چەكی پێشكەوتو هەبوە.

یەكێك لە وێنەكان هێرشكردنە بۆ سەر ناوچەیەك لەنزیک بنکەی ئاسمانی بەلەد لە رۆژی 20/8/2019 کە هێزەکانی ئەمریکا و ژمارەیەکی زۆر بەڵێندەری تێدایە و لەلایەن هێزێکی میلیشیا شیعەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. كە شوێنی تەقینەوەکە 80 کیلۆمەتر لەباکوری بەغداوە دورە و چەک و جبەخانەی هێزێکی میلیشیا شیعەکانی کردۆتە ئامانج.

 

هەروەها وێنەیەكی دیكە، ته‌قیناوەی كۆگایه‌كی‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ پۆلیسی‌ فیدڕاڵی‌ و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ بوە له‌ ناو سه‌ربازگه‌ی‌ سه‌قه‌ری‌ باشوری‌ به‌غدا كە رۆژی 12/8/2019 رویداوە، كە لەو تەقینەوەیەدا 13 كه‌س برینداربون كه‌ دوانیان پۆلیسی‌ فیدڕاڵ و چواری دیكەیان سه‌ر به‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی بون.

 

وێنەی سێهەم هێرشێكی دیكەیە لە رۆژی 19/7/2019 لە رێگەی فرۆكەی بێفڕۆکەوانەوە بۆ سەر سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی لە سنووری شارەدێی ئامرلی ئەنجامدراوە، بڵاوكراوەتەوە، كە هێرشەکە کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی بە بۆمب لەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە بوەتەهۆی برینداربونی چەکدارێکی حەشدی شەعبی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP