کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

- 8/23/2019 10:16:00 AM 7871 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما 41 پلە دەبێت و نزمترین 23 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 42 پلە و نزمترین 24 پلە دەبێت، هەروەها لە دهۆك بەرزترین 40 پلە و نزمترین 23 پلە دەبێت، لە كه‌ركوك بەرزترین پلە 42 پله‌ی سه‌دی و نزترین 27 پلە دەبێت.

هەروەها سبەی شەممە، بەرزترین پلەی گەرما لە هه‌ولێر 42 پلە دەبێت و نزمترین 24 پلە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە سلێمانی 42 پلە دەبێت و نزمترین 25 پلە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە دهۆك 40 پلە دەبێت و نزمترین 24 پلە دەبێت، هەروەها بەرزترین پلەی گەرما لە كەركوك 43 پلە دەبێت و نزمترین 28 پلە دەبێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP