ناتانیاهۆ: هێرش دەكەینە سەر بنكەكانی ئێران
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل بۆردومانی كۆگاكانی چەكی حەشدی شەعبی كردوە

- 8/23/2019 10:05:00 AM 4148 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی بڵاویكردەوە كە ئیسرائیل بۆردومانی سەر كۆگای چەكی حەشدی شەعبی كردوە لە مانگی رابردودا.

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لە زاری بەرپرسێكی باڵای هەواڵگری ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاویكردوەتەوە، كە ئیسرائیل بۆردومانی كۆگایەكی چەكی هێزەكانی حەشدی شەعبی كردوە لەباكوری بەغدا لە مانگی تەموزی رابردودا.

رۆژنامەكە لەزاری ئەو بەرپرسەوە بڵاویشیكردوەتەوە كە لەو كۆگایەوە چەك گواستراوەتەوە بۆ سوریاو توانراویش موشەكێك لەناوببرێت كە مەودای هەڵدانی 200 كیلۆمەتر بوە.

ئیسرائیل هێرشەكانی چەند رۆژی رابردوی عێراقی ئەنجامداوە، ئەوەش بەبیانوی پشتگیریكردنی حەشدی شەعبی لە ئێران و دژایەتیكردنی ئەمریكا لە خاكی عێراق

 

هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەكە كە بەپشت بەستن بە وتەی ژمارەیەك بەرپرسی ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە، ئیسرائیل هێرشەكانی چەند رۆژی رابردوی عێراقی ئەنجامداوە، ئەوەش بەبیانوی پشتگیریكردنی حەشدی شەعبی لە ئێران و دژایەتیكردنی ئەمریكا لە خاكی عێراق.

لەلایەكی دیكەوە بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل دوای ئەو هێرشانەی رۆژانی رابردو رایگەیاند، ئێران لەدژى ئیسرائیل بنکەى سەربازى لە عێراق و یەمەن و سوریا و لوبنان دروستکردوە، ئەوان دژى ئێران لە عێراق و سوریا و ناوچەکانى دیکە کاردەکەن.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP