هاوڵاتیان لەبارەی پڕکردنەوەی فۆرمی کارتی نیشتمانی ئاگاداردەکرێنەوە

- 8/23/2019 9:32:00 AM 107171 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەراگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان، هاوڵاتیانی لەبارەی پرکردنەوەی فۆرمی کارتی نیشتمانی بە شێوەی ئۆنڵاین ئاگاداركردەوە.
دەتوانی له‌سـه‌ر كومپیوته‌ر لە ماڵی خۆت فۆرمی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ پربكه‌یته‌وه‌ و بیبەیت بۆ فه‌رمانگه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ و مامەڵەی پێ بکەیت

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە كە وێنەیەكی گەیشۆتە خەندان،"تیایدا هاوڵاتیانی لەبارەی پڕکردنەوەی فۆرمی کارتی نیشتمانی بەشێوەی ئۆنڵاین ئاگادار كردوەتەوە و نوسیویەتی،"لە ئێستادا دەتوانن بەشێوەی (ئۆنڵاین) راستەوخۆ لە رێگای ئەم لینکەوە www.nid-moi.gov.iq له‌سـه‌ر كومپیوته‌ر لە ماڵی خۆت فۆرمی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ پربكه‌یته‌وه‌ و بیبەیت بۆ فه‌رمانگه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ و مامەڵەی پێ بکەیت".

ئاماژە بەوەشكراوە كە پێویستە به‌رنامه‌ی (acrobetpro) له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت هه‌بێ یان، له‌ گوگڵ داونلۆندی بکەیت بۆ ئه‌وه‌ی بارکۆدی فۆرمه‌که بخوێنێته‌وه‌.

لەئێستادا لەسەرتاسەری عێراق كار بە كارتی نیشتیمانی دەكرێت و هەر هاوڵاتییەك ئەو كارتەی هەبێت دەتوانێت لە جیاتی پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە بەكاریبهێنێت و لە داهاتوشدا بەتەواوی دەبێتە جێگرەوەی رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP