لەماوەی مانگێكدا 20 كۆڵبەر كوژراون و برینداربون

- 8/23/2019 9:21:00 AM 1352 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەماوەی مانگێكدا 20 كۆڵبەری ئێرانی كوژراون و برینداربون.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكردەوە كە شەوی چوارشەممە،  کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ بە ناوی (ناسر نوری) بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەبەرزاییەكانی كێلەشین بریندار کراوەو بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی رەوانەی نەغەدە كراوە.
لەماوەی ئەم مانگەدا پێنج كۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراون و 15 كۆڵبەری دیكەش برینداربون

 

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە كە لەماوەی ئەم مانگەدا پێنج كۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراون و 15 كۆڵبەری دیكەش برینداربون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP