پردی جۆرج واشنتن بەهۆی هەڕەشەی بۆمبەوە دادەخرێت

- 8/23/2019 9:08:00 AM 1666 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دەسەڵاتدارانی ئەمریكا ئەمڕۆ هەینی رایانگەیاند، بەهۆی وەرگرتنی زانیاری لەسەر هەڕەشەی هەبونی بۆمب، پردی جۆرج واشنتن لە ولایەتی نیویۆرك داخرا.

بيل دي بلازيو، سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك، لە تویتێكدا هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندوە،"هۆكاری داخستنی پردی جۆرج واشنتن لە نیویۆرك لە كاتژمێر 9ی شەو بە كاتی ئەمریكا، كە دەكاتە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەكاتی (گرینتش) دەگەرێتەوە بۆ ناردنی پەیامێك بە بونی هەڕەشە لەرێگەی بۆمبەوە لەو شوێنەی هاتوچۆكاران پیایدا دەپەڕنەوە.

 

پردی جۆرج واشنتن (GWB) لە ویلایەتی نیویۆرك، بەسەر روباری هەدیسۆن-دا تێدەپەڕێت و هەریەك لە شارەكانی مانتن و فۆرت لی لە ولایەتەكە پێكەوە دەبەستێتەوە، وەبەیەكێك لە پردە درێژەكان لەسەر ئاستی جیهان هەژماردەكرێت كە درێژییەكەی هەزارو 67 مەترە، لە 24ی تشرینی دوەمی 1931 بەڕوی هاتوچۆكاراندا كرایەوە.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP