بەپەلە

حەشدی شەعبی گرتەی ڤیدیۆیی ساتی هێرشكردنە سەر فرۆكە بێفڕۆكەوانەكەی بڵاوكردەوە

- 8/23/2019 8:30:00 AM 50008 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حه‌شدی شه‌عبی گرته‌ی ڤیدیۆیی هێرشكردنە سەر فرۆكە بێفڕۆكەوانەكەی بڵاوكردەوە كە پێشتر رایانگەیاندبو بە ئاسمانی باره‌گای لیوای 12ی هێزەكانی له‌ ده‌وروبه‌ری به‌غدا بەمەبەستی سیخوڕیكردن سوڕاوەتەوە.  
فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌مان ناچار كرد، كه‌ نه‌توانێت كاری سیخوڕیكردنه‌كه‌ی ته‌واو بكات

 

ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە كە بەوتەی خۆیان ساتی هێرشكردنە سەر فرۆكە بێفرۆكەوانەكەیە و تیایدا رایانگەیاندوە،"فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌مان ناچار كرد، كه‌ نه‌توانێت كاری سیخوڕیكردنه‌كه‌ی ته‌واو بكات".

ئێوارەی دوێنێ، حەشدی شەعبی عێراقی لە راگەیەندراوێكدا، تێكشكاندنی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی له‌ ئاسمانی باره‌گای لیوای 12ی هێزەكانی له‌ ده‌وروبه‌ری به‌غدا راگه‌یاند كە بەمەبەستی سیخوڕیكردن سوڕاوەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، فرۆكەكەیان لەكارخستوە بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر چارەنوسی بخەنەرو.

ئەم راگەیاندنەی حەشدی شەعبی لەكاتێكدایە كە پێشتر جەمال جەعفەر ئەلئیبراهیم ناسراو بە ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئەمریكای تۆمەتباركردبو بە دەرستوەردانی لە كاروباری عێراق لەرێگەی چوار فرۆكەی ئیسرائیلی بۆ بەئامانجگرتنی بارەگاكانی حەشدی شەعبی.

مەهدی موهەندیس راشیگەیاندبو كە ئەمریكا بەرپرسیاری ئەكەم و كۆتایی ئەو كردەوانەیە كە بەرامبەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی ئەنجامدەدرێت، هۆشداریشی دابو لە بەزاندنی ئاسمانی عێراق لەلایەن هەر فرۆكەیەكی بیانیەوە و وتی،"بەدوژمن تەماشای هەر فرۆكەیەكی بیانی دەكەین كە بەبێ ئاگاداری حكومەت ئاسمانی عێراق ببەزێنێت".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP