قائیمقامیەتى سلێمانى خواردنی عەرەبانەو دەستگێڕەکانی لای مزگەوتی گەورە دەخاتە ژێرپرسیارەوە

- 8/22/2019 11:29:00 PM 5511 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قائیمقامیەتى سلێمانى دەستبەسەرداگرتنی 35 کیلۆگرام گۆشتى بەسەرچوی راگەیاند و دەشڵێت،"ئەو کۆگایە خواردەمەنی بۆ عەرەبانەو دەستگێڕەکانی لای مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی ئامادە دەکات"

قائیمقامیەتى سلێمانى رایدەگەیەنێت " ئەمشەو لە هەڵمەتێکیاندا لەلایەن لیژنەی ریستۆرانتی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهاوکاری پۆلیسی سەرا، لە کۆگایەکدا دەست بەسەر بڕی (35) کیلۆگرام گۆشت و دوگی ئاژەڵی خراپدا گیراوە".
ئەو کۆگایە خواردەمەنی بۆ عەرەبانەو دەستگێڕەکانی لای مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی ئامادە دەکات

 

قائیمقامیەتى سلێمانى ئاماژەى بەوەشكردوە "ئەو کۆگایە خواردەمەنی بۆ عەرەبانەو دەستگێڕەکانی لای مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی ئامادە دەکات".

هەروەها باسیان لەوەشکردوە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی گۆشتەکە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەریەوە لەناودەبرێت و خاوەنی کۆگاکە لەلایەن بەشی یاسایى قائیمقامیەتەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە. 

لیژنەهاوبەشەکان-ى قائیمقامیەت داوا لەهاوڵاتیان دەکەن لەپێناو سەلامەتی تەندروستی خۆیاندا، خواردن و خواردنەوەی تەندروست و پاکوخاوێن بخۆن و لەو شوێنانەی خۆراکەمادەی خراپبو و نەشیاو بەکاردەهێنن دوربکەونەوە و زیان بەتەندروستی خۆیان نەگەیەنن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP