دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار دەستپێدەکاتەوە

- 8/22/2019 10:16:00 PM 102405 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی موچەی ئەو وەزارەتانەی راگەیاند كە رۆژی یەكشەممە موچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی تایبەت بە خەندان رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئایاری 2019ی  ژمارەیەك وەزارەت و دەستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەكرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەكەی خەندان، رۆژی یەكشەممە هەریەك لە وەزارەتەكانی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف، وەزارەتی خوێندنیی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و لیوای 1 و لیوای 2ی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاکانی نەوت دابەشدەكرێت.

پێشتر خەندان وەک یەکەم میدیای کوردی ڕایگەیاند کە پارەکەی بەغدا ھاتوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا حەوت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها چوار موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشت بە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP