لەماوەی دو رۆژدا لە توركیا 702 پەنابەر دەستگیركراون

- 8/22/2019 9:58:00 PM 1776 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق لە تورکیا رایگەیاند،"لەماوەی دو رۆژی رابردودا لە سنوری توركیا - یۆنان، 702 پەنابەر دەستگیركراون.

ڕۆژ عەزیز، نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق لە تورکیا رایگەیاند، ئاماری دەستگیركردنی پەنابەرانی رێگەی توركیا - یۆنان-ی بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە 702 پەنابەر لە رۆژانی  21 و 22ی ئابی 2019 لە توركیا دەستگیركراون.
پەنابەرەكان خەڵكی وڵاتەكانی سوریا و عێراق و پاکستان و ئەفغانستان و میسر و فەلەستین و وڵاتانی ئەفریقا و چەندین وڵاتی دیکەبون

 

رۆژ عەزیز رایگەیاند، رۆژی 21/8/2019 لە ناوچەی سەفەرحیسار سەر بە شاری ئیزمیر 59 پەنابەر دەستگیر کران کە 25 پیاو 12 ژن و 22 مناڵ بون، لە شاری بودروم و لە چەند شوێنی جیادا 60 پەنابەر دەستگیرکران، لە ناوچەی ئینەزی سەر بەشاری ئەدرنە 49 پەنابەری دیکە دەستگیرکران. هەروەها بەڕێوەبەرایەتی کۆچو کۆچبەرانی شاری ئەدرنە رایگەیاند 335 پەنابەر رەوانەی بەرێوەبەرایەتیەکەیان کراوە کە لە نزیک شاری ئەدرنەو شارەکانی سەر سنور دەستگیرکراون. 

نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران وتیشی،ئەمڕۆ 22/8/2019 لە ناوچەی سەفەر حیسار 22 پەنابەر و دو کەسیش بەتۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیرکرا، لە ناوچەی کوشاداسێ و کۆرفەزی سەر بەشاری ئایدین 109 پەنابەر دەستگیرکران کە زۆربەیان ژن و مناڵبون، لەناوچەی ئینەزی سەربە شاری ئەدرنە 68 پەنابەر دەستگیرکران.

ئاماژەی بەوەشكردوە كە پەنابەرەكان خەڵكی وڵاتەكانی سوریا و عێراق و پاکستان و ئەفغانستان و میسر و فەلەستین و وڵاتانی ئەفریقا و چەندین وڵاتی دیکەبون .



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP