حەشدی شەعبی تێكشكاندنی فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی راگەیاند

- 8/22/2019 9:11:00 PM 4870 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حه‌شدی شه‌عبی عێراقی، تێكشكاندنی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی لە نزیك بارەگایەكی لە بەغداد راگەیاند.
تێكشكاندنی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی له‌ ئاسمانی باره‌گای لیوای 12ی هێزەكانی له‌ ده‌وروبه‌ری به‌غدا راگه‌یاند كە بەمەبەستی سیخوڕیكردن سوڕاوەتەوە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ حەشدی شەعبی عێراقی لە راگەیەندراوێكدا، تێكشكاندنی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی له‌ ئاسمانی باره‌گای لیوای 12ی هێزەكانی له‌ ده‌وروبه‌ری به‌غدا راگه‌یاند كە بەمەبەستی سیخوڕیكردن سوڕاوەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، فرۆكەكەیان لەكارخستوە بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر چارەنوسی بخەنەرو.

ئەم راگەیاندنەی حەشدی شەعبی لەكاتێكدایە كە پێشتر جەمال جەعفەر ئەلئیبراهیم ناسراو بە ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئەمریكای تۆمەتباركردبو بە دەرستوەردانی لە كاروباری عێراق لەرێگەی چوار فرۆكەی ئیسرائیلی بۆ بەئامانجگرتنی بارەگاكانی حەشدی شەعبی.

مەهدی موهەندیس راشیگەیاندبو كە ئەمریكا بەرپرسیاری ئەكەم و كۆتایی ئەو كردەوانەیە كە بەرامبەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی ئەنجامدەدرێت، هۆشداریشی دابو لە بەزاندنی ئاسمانی عێراق لەلایەن هەر فرۆكەیەكی بیانیەوە و وتی،"بەدوژمن تەماشای هەر فرۆكەیەكی بیانی دەكەین كە بەبێ ئاگاداری حكومەت ئاسمانی عێراق ببەزێنێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP