هەزاران كەس لە كەركوك دادەمەزرێنرێت

- 8/22/2019 8:18:00 PM 3597 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، هەزاران كەس بۆ پەروەردەی كەركوك  لە هەر چوار بەشی خوێندنی عه‌ره‌بی، كوردی، توركمانی و سریانی داده‌مه‌زرێنێت و هەفتەی داهاتو دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە لە چەندین بواری پسپۆڕی و جیاواز 2800 كەس بۆ پەروەردەی کەرکوک دابمەزرێنێت

 

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لەبەڕێوه‌بەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای کەرکوک بۆ خەندان "وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە لە چەندین بواری پسپۆڕی و جیاواز 2800 كەس بۆ پەروەردەی کەرکوک دابمەزرێنێت كە خۆی لە مامۆستا و كارگوزار و ژمێریار، فەرمانبەری دیكە دەبینێتەوە".

بڕیاره‌ واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم بۆ دامه‌زراندنه‌كه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ له‌رێی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ ده‌ستپێبكات و بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە

 

به‌وته‌ی ئەو سەرچاوەیە، بڕیاره‌ واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم بۆ دامه‌زراندنه‌كه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ له‌رێی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ ده‌ستپێبكات و بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەگوێرەی زانیاریەکان هه‌وڵێك هەیە ئه‌و كه‌سانەی ساڵانێكه‌ وه‌ك وانه‌بێژ له‌ خوێندنگه‌كاندا وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ سه‌دا 50ی دامه‌زراندنه‌كه‌یان پێبدرێت، ئەمە جگە لە رەچاوكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پسپۆڕییه‌ پێویسته‌كان، ساڵی ده‌رچون كە سەرجەمیان وەك بنەمای دامەزراندنەكە پشتیان پێ دەبەسترێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP