بەغدا؛ ئاگرێكی گەورە لە ژمارەیەك گەنجینەی بازرگانی كەوتەوە

- 8/22/2019 6:17:00 PM 3695 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ناوچەی جەمیلەی رۆژهەڵاتی بەغدا ئاگرێكی گەورە لە ژماریەك گەنجینەی بازرگانی كەوتوە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، لەئێستادا زیاتر لە 35 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن و تائێستاش دو كەس لە كارمەندانی ئاگركوژێنەوە توشی تەنگەنەفەسی بون و رەوانە نەخۆشخانە كراون.

گەنجینەكان كەلوپەلی منداڵ و شوشەی عەتریان تێدابوە

 

هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوە عێراقیانە، پێشبینی دەكرێت كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە زیاتر لە سێ كاتژمێر بخایەنێت، بێ ئەوەی هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە ئاشكرابكرێت، راشگەیەندراوە كە گەنجینەكان كەلوپەلی منداڵ و شوشەی عەتریان تێدابوە.

لە راگەیەندراوێكیشدا، وەزارەتی بەرگری عێراق ئاماژەی بەوەكردوە "پاش هەوڵێكی زۆر تیمەكانی ئاگركوژێنەوە توانیویانە كۆنترۆلی ئاگرەكە بكەن و رێگریبكەن لە كەوتنەوەی زیانی گیانی و بڵاوبونەوەی ئاگرەكە بۆ گەنجینە بازرگانیەكانی تەنیشت و چواردەوەری ناوچەكە".

 

 


نیشانەکردن :

#بەغدا #عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP