بەپەلە

باندێك به‌ چه‌ك و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیردەكرێت

- 8/22/2019 5:08:00 PM 2268 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین دەستگیركردنی باندێكی راگەیاند كە بەوتەی خۆیان پێشینەیان هەیە لە كارتی تاوانكاریی.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین دەڵێت،"پاش به‌دواداچون و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هێزه‌كانمان له‌ نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر به‌ هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر و بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین باندێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ پێكهاتون له‌ دو كه‌س و پێشینه‌یان هه‌یه‌ له‌ تاوانكاری و پێشتریش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بوه‌ به‌ مادده‌كانی 14 له‌ یاسایی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و 405 له‌ یاسایی سزادانی عێراقی".
له‌ كاتی ده‌ستگیركردنیان، ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف و دو ده‌مانچه‌ و چه‌ند مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ر له‌ جۆره‌كانی ( حه‌شیش و كریستاڵ و هێرۆین) وه‌ ده‌ستگیراوه‌

 

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند،"له‌ كاتی ده‌ستگیركردنیان، ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف و دو ده‌مانچه‌ و چه‌ند مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ر له‌ جۆره‌كانی ( حه‌شیش و كریستاڵ و هێرۆین) وه‌ ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی تر، بانده‌كه‌ش له‌ ماڵی یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیركراون".

ئاماژە بەوەشكراوە، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا دانیان ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یاندا و به‌ وته‌ی خۆیان پێشتر ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵك و ماڵان كردوه‌، له‌ ئێستادا بانده‌كه‌ به‌ فه‌رماندی دادوه‌ر به‌ مادده‌ی 405 له‌ یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP