هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

هەولێر؛ چەندین كارتۆن دەرمانی بەھێزكردنی وزەی سێكسی دەستی بەسەردا دەگیرێت

- 8/22/2019 4:43:00 PM 5060 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قایمقامیەتى قەزاى ناوەندى هەولێر لە راگەیەندراوێدا بڵاویكردەوە، بەهۆی چەندین كارتۆن دەرمانی بەهێزكردنی وزەی سێكسی دەستیبەسەردا گیراوە. 

لە یەكێك لە گەرەكەكانی هەولێر دەستیان بەسەردا گیراوە

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی قایمقامیەتى قەزاى ناوەندى هەولێر،  لیژنەی باڵای بەدواداچونی دەرمان دوێنی چوار شەمە له هەڵمەتێکدا له یەکێک لەخانوەکانی گەڕەکی نازنازی هەولێر، دەستیبەسەر ژمارەیەكی زۆر كارتۆندا گرتوە، كە دەرمانی ساختەی بەهێزكردنی وزەی سێكسی تێدابوە".

لە كوالیتی كۆنترۆڵ رێگەپێنەدراون

ئاماژە بەوەشكراوە، "لیژنەی باڵای بەدواداچونی دەرمان بەپێی زانیاری پێشوەختە چوەتە ئەو جێگەیە، ئەو جۆرە دەرمانانەش كە دەستیان بەسەردا گیراوە لەلایەن کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ڕێگا پێنەدراون".

پەڕوای لێكۆلینەوە بۆ خاوەنی دەرمانەكان كراوەتەوە

قایمقامیەتى قەزاى ناوەندى هەولێر راشیگەیاندوە،  لە ئێستادا پەڕوای لێکۆلینەوە بۆ خاوەنی ئەو ماڵە و دەرمانەكان کراوەتەوە و رەوانەی دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە، هاوكات بەپێ ی یاسا کاردانەوەی یاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP