بەپەلە

سەبارەت بە هەڵگرانى بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا، خوێندنى باڵا بڕیارێکى دیکە دەدات

- 8/22/2019 4:20:00 PM 8402 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە نوسراوێکى فەرمیدا، کە وێنەیەکى دەست خەندان کەوتوە، تێیدا وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، مەرجى زمانى فارسی بۆ هەلگرانی بڕوانامەی ماستەر زیاد دەکات.

دەتوانن تاقیكردنەوەی توانستی زمانی فارسی بكەن

لە ڕاگەیەندراوێکد،ا وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاماژەی بەوە كردوە، ئەو کەسانەى کە هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر و دکتۆران لە زمان و ئەدەبى کوردیدا و بڕوانامەکانیان بۆ هەژمار نەکراوە بەهۆى مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزیەوە نازناوى زانستییان پێنەدراوە، ئێستا دەتوانن تاقیکردنەوەى توانستى زمانى فارسی بکەن، بۆ ئەوەى بڕوانامەکانیان بۆ هەژماربکرێت.

تەنها تاقیکردنەوەى ستانداردى سامفا(SAMFA) پەسەند دەکرێت

دەربارەى تاقیکردنەوەى توانستى زمانى فارسى، وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەى بەوەداوە کە تەنها تاقیکردنەوەى ستانداردى سامفا(SAMFA) پەسەند دەکرێت لەلایەن وەزارەتەكەوە، ئەوەش رونكراوەتەوە كە ئەوکەسانەش کە پێشتر تاقیکردنەوەیان ئەنجامداوە و بڕوانامەکانیان لەلایەن زانکۆیەکى باوەڕپێکراوى ئێرانیەوە سەرپەرشتیکراوە، بڕوانامەکانیان گونجاوە بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست.


نیشانەکردن :

#خوێندنی باڵا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP