بریتانیا نێوەندگیری هێزە کوردییەکانی رۆژئاڤا دەکات

- 8/22/2019 3:53:00 PM 6781 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
لەدوای فەڕەنسا، بەریتانیا هەوڵی نێوەندگیری لە نێوان رێکخراوی یەپەگە و کوردە ئۆپۆزسیۆنەکاندا دەدات. 

بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵ،  کە لە ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا "ئەنەکەسە"وە دەستیکەوتون، دوای شکستهێنانی هەوڵەکانی فەڕەنسا بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئەنەکەسە و رێکخراوی یەپەگە، بەریتانیا هاتۆتە نێو دۆخەکە و لە هەوڵی نێوەندگیریکردندایە.
فەڕەنسییەکان لە سەرەتای تەموزدا لەگەڵ نوێنەرانی ئەنەکەسە کۆبوونەوە

فەڕەنسییەکان لە سەرەتای تەموزدا لەگەڵ نوێنەرانی ئەنەکەسە کۆبوونەوە داوایان کرد لەگەڵ یەپەگە رێکەوتنێک واژۆبکەن.

بەپێی زانیارییەکان، ئەنەکەسە داوایەکی بەرپرسانی فەڕەنسایان هەڵسەنگاندوە بۆ کردنەوەی نووسینگەی خۆی لەو ناوچانەی رێکخراوەکە داگیری کردون، بەڵام لەنێو خۆیاندا نەکەوتونەتە رێکەوتن.

دوای ئەوە بە راسپاردەی ئەمریکا، شاندێکی بەریتانیا سەردانی قامیشلۆ دەکەن بۆ هەمان مەبەست، کۆبونەوەکان لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا بەردەوامی هەیە و هەڵوێستی ئەنەکەسەش بەندە بە جێبەجێکردنی ئەو پێشنیازانەی شاندەکە پێشکەشی دەکەن.

کێشەی نێوان رێکخراوی ئەنەکەسە و یەپەگە لەسەر کۆنترۆڵکردنی ناوچە کوردییەکانە لەرۆژئاڤای کوردستان لەسوریا کە تێیدا هێزەکانی یەپەگە کە بەهاوپەیمانی ئەمریکا دەژمێردرێن کۆنترۆڵی حکومڕانی ناوچەکەیان کردوە و ئەنەکەسەش کە لەپارتی دیموکراتی کوردستانەوە نزیکە هەوڵی بەشداریکردن لەحکومڕانی ئەو ناوچەیەدا دەدات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP