بڕیاری خه‌رجكردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرا

- 8/22/2019 3:07:00 PM 84541 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگەیاند، بڕیاری خه‌رجكردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گەیشتوەتە دەستیان.
بڕیاری خەرجكردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە گەیشتوەتە هەرێمی کوردستان
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ بڕیاری خەرجكردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە گەیشتوەتە هەرێمی کوردستان.
پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان بۆ تەواوكردنی موچەی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتیەکەیان پارەكە دەخاتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان بۆ تەواوكردنی موچەی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لە هەفتەی داهاتودا موچەی ئەو وەزارەت و دەستانە دابه‌شبكرێت، كه‌ تاوه‌كو ئێستا موچه‌ی مانگی ئایاریان وەرنەگرتوە‌

 

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لە هەفتەی داهاتودا موچەی ئەو وەزارەت و دەستانە دابه‌شبكرێت، كه‌ تاوه‌كو ئێستا موچه‌ی مانگی ئایاریان وەرنەگرتوە‌.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا حەوت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها چوار موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە، بەشێکی زۆریش لە فەرمانبەران موچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP