بەپەلە

سعودیە بۆ یەکەمین جار ژنێک دەکاتە وتەبێژی وەزارەت

- 8/22/2019 2:58:00 PM 2471 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
حکومەتی سعودیە بۆ یەکەمین جار لەمێژوی وڵاتەکەیدا ژنێکی لەکەرتی حکومی وەک وتەبێژ دیاریکرد.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، حکومەتی سعودیە بۆ یەکەمین جار لەمێژوی خۆیدا ژنێکی کردۆتە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە.
سەرپەرشتیاری قوتابخانە بوە

بەگوێرەی زانیارییەکان ئیبتیسام ئەلشەهری ئەو ژنە مامۆستایەی کە سەرپەرشتیاری قوتابخانە بوە لەبەشی رۆژهەڵاتی سعودیە وەک یەکەم ژن بوە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە.

لەوبارەیەوە ئەلشەهری لەتویتێکدا رایگەیاندوە، بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ کارمەندانی کەرتی حکومی و کۆمەڵگا و میدیا دروستبکەین، من وەک وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دیاریکراوم، هیوادارم بتوانم ئامانجەکانی وەزارەت بەدەستبهێنم و لەئاستی چاوەڕوانییەکاندابم و بیشتوانم دواین زانیارییەکانتان لەبارەی پەروەردەوە پێبگەیەنم.
لەماوەی 17 ساڵی رابردودا وەک مامۆستای زمانی ئینگلیزی خزمەتی کردوە

بەگوێرەی زانیاری میدیا ناوخۆییەکانی سعودیە ئەلشەهری لەماوەی 17 ساڵی رابردودا وەک مامۆستای زمانی ئینگلیزی خزمەتی کردوە و لەئەمەریکا خوێندویەتی.

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردودا سعودیە بڕیاری سەفەرکردنی ژنانی بەبێ بونی هاوسەر یان کەسی نزیک دەرکردوە و مافی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری بە ژنان بەخشیوە، ئەوەش وەک سێ گۆڕانکاری گەورە و خێرا لەمێژوی ئەو وڵاەدا هەژماردەکرێت. 

 


نیشانەکردن :

#سعودیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP