خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی: ئه‌مساڵ 500 دۆسیە بۆ ونبوەکان کراوەتەوە

- 8/22/2019 2:24:00 PM 1057 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

وته‌بێژی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق رایگەیاند، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ سۆراغكردنی ونبوه‌كان و لە مساڵیشدا 500 دۆسیه‌یان كردوەته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 22ی ئاب رۆژی جیهانی ونبوه‌كانه‌، خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی له‌ كۆنفرانسێكدا چالاكییه‌ یاسایی و مه‌ده‌نیه‌كانیان له‌ به‌دواداچون بۆ ونبوه‌كان خسته‌ڕو.
ئه‌مساڵ 500 دۆسیەیان بۆ ونبوەكان کراونەتەوە و یه‌كلایی بونه‌ته‌وه‌

 

ئەڤین یاسین، وتەبێژی خاچی سوری نێودەوڵەتی لە عیراق به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ 500 دۆسیەیان بۆ ونبوەكان كردوەتەوە و دۆزراونه‌ته‌وه‌ و یه‌كلایی بونه‌ته‌وه‌.
ساڵی رابردوش هەزار و 50 دۆسیە بۆ ونبوەكانی عێراق كراونەتەوە 


ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی رابردوش هەزار و 50 دۆسیە بۆ ونبوەكانی عێراق كراونەتەوە و تا ئێستاش گەڕان بە دوایاندا بەردەوامە.

وتەبێژی خاچی سوری نێودەوڵەتی لە عیراق  وتیشی، هەزاران ونبو لە عێراقدا هەن، كه‌ لە ساڵی 1980 به‌دواوه‌ تا ئێستا بەدواداچون بۆ ئه‌و ونبوانه‌ بەردەوامە، ئەوان له‌ خاچی سور له‌ 11 بنكەی عێراق و تۆڕی رێكخراوەكەیان لە 160 وڵات بەدوای ئه‌و ونبوانه‌دا دەگەڕێن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP