کۆریای باکور پەیامێک ئاراستەی ئەمریکا دەکات

- 8/22/2019 12:10:00 PM 3096 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
حکومەتی کۆریای باکور رایگەیاند ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لەجوڵە سەربازییە دوژمنکارییەکانی، گفتوگۆ و دانوستانەکانیان لەبارەی لەناوبردنی چەکی ئەتۆمی دەستپێناکەنەوە.
ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لەجوڵە دوژمنکارییەکانی، دانوستانەکانیان لەبارەی لەناوبردنی چەکی ئەتۆمی دەستپێناکەنەوە

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ پێنجشەممە حکومەتی کۆریای باکور لەڕێگای تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەیەوە رایگەیاندوە ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لەجوڵە سەربازییە دوژمنکارییەکانی، گفتوگۆ و دانوستانەکانیان لەبارەی لەناوبردنی چەکی ئەتۆمی دەستپێناکەنەوە.

نمایشی هاوبەشی سەربازی ساڵانەی نێوان ئەمریکا و کۆریای باشور، کۆریای باکوری توڕەکردوە و بەهەڕەشە بۆ خاکی وڵاتەکەی دەزانێت، هاوکات لەئێستادا نێردەی ئەمریکا بۆ پرسی کۆریای باکور بەمەبەستی دروستکردنی دۆخی گفتوگۆکانی نێوان وڵاتەکەی و کۆریای باکور سەردانی سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوری کردوە. 
 
دواین کۆبونەوەی ئاشتی نێوان سەرۆکی کۆریا باکور و ئەمریکا مانگی شوبانی رابردو بو لەشاری هانۆی پایتەختی ڤێتنام کە نەگەشتنە هیچ رێکەوتنێک.

دواتر لەمانگی حوزەیرانی رابردو لەناوچەی داماڵراوی سەربازی سەرۆکی هەردو وڵات کۆبونەوە و دۆخی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانیان.
ئەمریکا ئامادەیە بۆ پەیوەندیکردن و دەستپێکردنی گفتوگۆ هەرکات پیۆنگیانگ ئامادەبو

لای خۆشییەوە ستیفن بیگون نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کۆریای باکور کە ئێستا بەگەشتێکی سێ رۆژە لەسیئۆلی پایتەختی کۆریای باشورە، رایگەیاندوە ئەمریکا ئامادەیە بۆ پەیوەندیکردن و دەستپێکردنی گفتوگۆ هەرکات پیۆنگیانگ ئامادەبو.

لەبەرامبەردا ئەمڕۆ پێنج شەممە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور رایگەیاندوە تاقیکردنەوەی موشەکی مامناوەند لەلایەن ئەمریکاو و ناردنی فڕۆکەی (F-35) بۆ ناوچەکە هەنگاوی مەترسیداری سەربازین و دۆخی دانوستان و گفتوگۆ بێ مانا دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور راشیگەیاندوە ئەوان سورن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بەرێگای ئاشتیانە لەڵام هەنگاوەکانی ئەمریکا وایانلێدەکات واقیعییانەتر بڕواننە دۆخەکە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP