هاوردەکردنی تەماتە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت

- 8/22/2019 11:48:00 AM 2568 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- شەوکەت قادر

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، هاوردەکردنی تەماتە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت.

ئاودێر عومەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵات بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت و ئەمڕۆش وەزارەتی کشتوکاڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری بڕیاری راگرتنەکە رادەگەیەنێت.

ئەو بڕیارەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە پێناو بە بازاڕكردنی بەرھەمی جوتیارانی ناوخۆدا، کە ساڵانێکە جوتیاران ناتوانن بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکاندا بە نرخێک بفرۆشن کە قەرەبوی خەرجییەکانیان بۆ بکاتەوە.

هەفتەی رابردو چەند جوتیارێکی هەرێمی کوردستان بڕێکی زۆر بەرهەمی تەماتەیان لەناوبرد، کە خۆیان بەرهەمیان هێنابو، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەر سندوقێک لەو بەرهەمە تەنها هەزار دیناری عێراقی بوە لە عەلوەکاندا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP