نرخی دۆلار لەبازاڕەکاندا بەرزبوەوە

- 8/22/2019 10:57:00 AM 24575 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 120 هەزار و 700 دینار.

هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان لە شەقام سەیوان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 700 دینارە، ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنی 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 120 هەزار و 550 دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 133 هەزار دینار و 500 دینارە، 100 پاوەن بە 146 ھەزار دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 21 ھەزار و 500 دینارە، 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 10 هەزار و 250 دینارە.

هەروەها نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 110 دۆلار و 25 سەنتە و نرخی 100 پاوەندیش بە 120 دۆلار و 25 سەنتە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP