هەواڵی ئەمڕۆ

ئەنقەرە: لە ئە‌مڕۆوه‌ یه‌كه‌م قۆناغی پلانی ناوچه‌ی ئارام جێبەجێدەکرێت

- 8/22/2019 9:01:00 AM 2656 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زیری به‌رگری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی ئەنجامدا و رایگەیاند، لە ئە‌مڕۆوه‌ یه‌كه‌م قۆناخی پلانی ناوچه‌ی ئارام جێبەجێدەکرێت.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی تورکی، هلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری تورکیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مارك ئیسپه‌ر، هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوە، وەزیری بەرگری تورکیا تێڕوانین و چاوەڕوانییەکانی لەبارەی ناوچەی ئارامی رۆژهەڵاتی فورات لە سوریا باس کردوە.

وه‌زیری به‌رگری توركیا جەختی کردوەتەوە لەوەی، دەبێت بەبێ کات بەفیڕۆدان و لەچوارچێوەی کاتی دیاریکراودا ناوچەی ئارام پێکبهێنرێت.

هاوکات هەردو وەزیری بڕیاریانداوە، بۆ تاوتوێکردنی قۆناغەکانی داهاتوی پلانەکان، شاندە سەربازییەکان لەماوەیەکی کورتدا لە ئەنقەرە جارێکی دیکە کۆبونەوە ئەنجام بدەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP