ترەمپ:کاری جدیمان لەسەر کۆتایهێنان بە پێدانی مافی هاوڵاتیبون بەمنداڵی پەنابەر کردوە

- 8/21/2019 11:18:00 PM 2687 جار خوێندراوەتەوە


 خەندان-
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندوە ئیدارەکەی کاری جدی لەسەر کۆتایهێنان بەپێدانی مافی هاوڵاتیبون بەمنداڵانی لەایکبوی ئەمریکا کردوە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندوە ئیدارەکەی کاری جدی لەسەر کۆتایهێنان بەپێدانی مافی هاوڵاتیبون بەمنداڵانی  ئەو پەمابەرانە کردوە کە لەناو خاکی ئەمریکادا لەدایکدەبن. 
لەڕێگای فەرمانێکی ئیدارییەوە کۆتایی بەپێدانی مافی هاوڵاتیبون بەو منداڵانە دەهێنێت کە منداڵی پەنابەرانن و لەناو خاکی ئەمریکادا لەدایک دەبن

لەئۆکتۆبەری ساڵی 2018 دۆناڵد ترەمپ بەماڵپەڕی (ئاکسیۆس)ی راگەیاند لەڕێگای فەرمانێکی ئیدارییەوە کۆتایی بەپێدانی مافی هاوڵاتیبون بەو منداڵانە دەهێنێت کە منداڵی پەنابەرانن و لەناو خاکی ئەمریکادا لەدایک دەبن.

بەشێک لەپسپۆڕانی دەستوری ئەمریکاش ئەو هەنگاوەی ترەمپ بەلادان لەدەستور دەزانن و هیوادارن هاوکاری نەکرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە.

چواردەهەمین هەمواری دەستوری ئەمریکا کە پاش جەنگی ناوخۆی ئەو وڵاتە جێبەجێکراوە مافی پێدانی هاوڵاتیبونی بۆ ئەو رەشپێستانە مسۆگەر کردوە کە لەئەمریکا لەدایک دەبن ئەگەر دایک و باوکیشیان مافی هاوڵاتیبونی نەبێت.

نیشانەکردن :

#ئەمریکا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP