مێرمنداڵیک بە ئۆتۆمبیلیک دو ڕوداوی ھاتۆچو ئەنجامدەدات

- 8/21/2019 10:48:00 PM 5397 جار خوێندراوەتەوە

خەندان
لەراگەیەندراوێکیدا بەڕێوبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان هەواڵى دو روداوى هاتوچۆ بڵاودەکاتەوە کە بەهۆى شۆفیریکردنى مێرمنداڵێکەوە رویانداوە.

لە راگەیەندراوەکەیدا بەڕێوبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان رایگەیاندوە " ئەمرۆ چوارشەمە، لە ناو شاری کەلار لەگەرەکی سەرکەوتن مێرمنداڵیک بە ئۆتۆمبێلێک لە جوری نیسان تیدا لە ئۆتۆمبیلیک لە جۆری ھوندای ئەلنترا دەدات وھەڵدێ.

ئاماژە بەوەشکراوە " دواتر بە ھۆی خێرای زیاد و لە ناو گەرەکی سەرکەوتن نزیک مزگەوتی ئیمام عەباس لە پیاویک دەدات و برینداری دەکات".

دەربارەى رەوشى بریندارەکە هاتوچۆى گەرمیان دەڵێت" بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە ".

 


نیشانەکردن :

#رووداوی هاتوچۆ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP