هەواڵی ئەمڕۆ

وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات
"پشکی کورد لە پرۆژە یاسای ساڵی 2020 مەترسی لەسەرە"

- 8/21/2019 6:50:00 PM 7594 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە خەندان-ی ڕاگەیاند، بڕیاروایە هەفتەی داهاتو وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکات.
چونی شاندەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پرسە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد

وتیشی، ئەم سەردانە گرنگە چونکە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکردنی پرۆژەیاسای 2020ی عێراق، چونکە چونی شاندەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پرسە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، پرسەکانی بودجەو نەوت و پێشمەرگەو ناوچە دابڕێنراوەکان کە سێ لیژنەی یایبەت و پسپۆڕو هونەری دروستدەکرێ بۆ بەدواداچون و پێدانی پێشنیار بە شاندی بالای هەرێمی کوردستان.

راشیگەیاند، کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم گەشتۆتە ئەو بڕوایەی کە پێویستە ئەم دانوستانانە دانوستانی جدی بن و مەبەست لێی گەشتن بە ئەنجام و رێککەوتن بێت و شاندەکانیش شاندی بەهێز بن کە بتوانن بڕیار بدە، چونکە  ئەوەی لەرابردو رویدا وامانلێدەکات چوبخشێنینەوە بە جۆری شاندەکان و ئەندامەکانیدا.
ئەوەی مەترسی لەسەرە پشکی کوردە لە پرۆژە یاسای ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق

سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی ناردنی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، رایگەیاند، پێموانیە نەناردنی موچەو دواکەوتنی پەیوەندی هەبێت بە فشارەکانی سەر عادل عەبدولمەهدی، یاخود دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، جونکە بەپێی یاسای 2019بڕیاری لەسەردراوەو موچەی ئەو چوارمانگەش دێت و مەترسی لەسەر نییە، بەڵکو ئەوەی مەترسی لەسەرە پشکی کوردە لە پرۆژە یاسای ساڵی 2020ی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد بەبڕوای من رەنگە هۆکاری دواکەوتنەکە پەیوەندی هەبێت بە نەبونی پارەی نەختینە لای وەزارەتی دارایی عێراق، چونکە دەبێت وەزارەتی دارایی مولزەم بێت  بە یاسای بودجەی 2019ەوە ناتوانێت پێشێلی یاساکە بکات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP