هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

یۆنان: هیچ هاوکارییەکی کەشتییە ئێرانییەکە ناکەین بۆ ئەوەی بگاتە سوریا

- 8/21/2019 5:33:00 PM 1120 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان رایگەیاند وڵاتەکەی هیچ هاوکاری کەشتییە ئێرانییەکە ناکات بۆ ئەوەی نەوتەکەی بگەیەنێتە سوریا.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ چوارشەممە میلتیادیس ڤارڤیتسدۆیتس جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان رایگەیاندوە وڵاتەکەی هیچ هاوکاری کەشتییە ئێرانییەکە ناکات بۆ ئەوەی نەوتەکەی بگەیەنێتە سوریا.
ەیامێکی رونیان داوەتە ئێرانییەکان کە هیچ هاوکارییەکەی ئەو کەشتییە ناکەن

لەوبارەیەوە ناوبراو بەکەناڵی (ANT1) وڵاتەکەی راگەیاندوە ئەوان پەیامێکی رونیان داوەتە ئێرانییەکان کە هیچ هاوکارییەکەی ئەو کەشتییە ناکەن کە نەوتەکەی بگەیەنێتە سوریا.

کەشتی (ئادریان دەریای 1) کە پێشتر کەشتی (گرەیس وەن) بو رۆژی پێنج شەممەی رابردو لەلایەن دادگای باڵای جەبەلتارقەوە فەرمانی ئازادکردنی بۆدەرکرا پاش ئەوەی بە دو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوەوە لەلایەن هێزی شاهانەی بریتانییەوە دەستی بەسەرداگیرا.

واشتنت داوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییە ئێرانییەدەکات، چونکە پێیوایە کەشتییەکەی سەربە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە ئەو وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی ناساندویەتی.

هەر ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی ( ILNA)ی نیمچە فەرمی سەربە کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویکردەوە کەشتی (ئادریان دەریای 1) گەشتۆتە هێڵی کەشتیگەلی ئێرانی لەکەنداو. 

جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان رایگەیاند بەندەرێکی وەها گەورەیەیان نەبوە کە ئاسانکاری بۆ ئەو کەشتییە زەبەلاحە بکات، بەڵام دژی ئەوەشی رەتنەکردەوە بتوانێت لەیەکێک لەبەندەرەکان لەنگەر بگرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP