هەواڵی ئەمڕۆ

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەبارەی دروستکردنی "ناوچەی ئارام" بۆ خەندان دەدوێت

- 8/21/2019 4:39:00 PM 6710 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام بۆ خەندان دەدوێت و رایگەیاند، چاودێری دۆخی باکوری سوریا دەکەن.

ئانگرێت کرامپ کارنباوەر، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ئەمڕۆ دوای ئەوەی لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە کۆبوەوە و دواتریش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانیان دایەوە.
ئێمە لەگەڵ سەقامگیریداین له‌ سوریا، ئێستاش بەوردی چاودێری دۆخەكە دەكەین

 

لە وەڵامی پرسیارێکی شەوکەت قادر، پەیامنێری خەندان-دا لە شاری هەولێر لەبارەی ناوچەی ئارام لە سوریا ئانگرێت کرامپ کارنباوەر، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا وتی، "ئێمە لەگەڵ سەقامگیریداین له‌ سوریا، ئێستاش بەوردی چاودێری دۆخەكە دەكەین".

لە ئێستادا ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و تورکیا لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا لە گفتوگۆدان، کە حکومەتی ئەنقەرە پێداگیری لەبارەوە دەکات.
 لێكتێنەگەیشتن لە نێوان واشنتن و ئەنقەرەدا هەیە

 

پەیوەست بە شەڕڤانانی هێزە كوردیەكان لە باكور و رۆژهەڵاتی فورات، لێكتێنەگەیشتن لە نێوان واشنتن و ئەنقەرەدا هەیە، كە ئەمریكا لەگەڵ شەڕڤاناندا و دژ بە پاشماوەكانی چەكدارانی داعش هاوپەیمانە و ئەنقەرەش ئەو هێزە كوردیانە بە شەڕانگێز و توندئاژۆ ناودەبات، هێشتا ئەو دو وڵاتە بەردەوامن لە رێكارەكانی تایبەت بە ناوچەی ئارام.
ئەمریكا و توركیا هەنگاو بۆ بنیادنانی ناوچەیەكی ئارام لە باكوری سوریا دەنێن، كە بە هیچ جۆرێك هێزەكانی شەڕڤانان و چەكی قورسی تێدا نەبێت

 

ئەمریكا و توركیا هەنگاو بۆ بنیادنانی ناوچەیەكی ئارام لە باكوری سوریا دەنێن، كە بە هیچ جۆرێك هێزەكانی شەڕڤانان و چەكی قورسی تێدا نەبێت، بەڵام توركیا دەیەوێت ئەو مەودای ئەو ناوچەیە بەرەو ناو سوریا و روبەرێكی زیاتر بگرێتەوە لەو مەودایەی ئەمریکا پێشنیاریكردوە، لەوبارەیەشەوە چەندین جار هەڕەشەی ئەنجامدانی چالاكی سەربازی كردوە.
حكومەتی روسیا سەبارەت بە هەوڵدان بۆ لێكجیاكردنەوەی باكوری سوریا لەو وڵاتە هۆشداریداوە

 

هاوکات حكومەتی روسیا سەبارەت بە هەوڵدان بۆ لێكجیاكردنەوەی باكوری سوریا لەو وڵاتە هۆشداریداوە و دوپاتیكردەوە "پێویستە كێشەكان لەسەر بنەمای سەروەری سوریا و لەرێگەی ئەنجامدانی دانوستان لە نێوان دیمەشق و كورد-دا چارەسەربكرێن".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP