سەرۆک کۆمار پێشوازی لەراوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کرد

- 8/21/2019 4:37:00 PM 622 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
 د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیکرد لە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، د. بەرهەم ساڵح پێشوازیکرد لە فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.
باسی گرنگی چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری و پارێزگاریکردن لە گیانی ھاوڵاتیان و موڵک و سامانیان کرا

لە میانی دیدارەکەدا، باس لە دۆخی سیاسی و ئاسایشی وڵات و دوا پێشهاتو گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرا، ھەروەھا باسی گرنگی چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری و پارێزگاریکردن لە گیانی ھاوڵاتیان و موڵک و سامانیان کرا.

لە بەشکی دیکەی دیدارەکەدا، سەرۆک بەرھەم جەختی لە خستنەگەڕی گشت توانای دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان کردەوە، لە پێناو پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە لەئەنجامی سەرکەوتن بە سەر تیرۆریستانی داعشدا بەدەستھاتون.

ھاوکات سەرۆک بەرھەم، ئاماژەی بەگرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و بەرجەستەکردنی سیاسەتی کرانەوە بەڕوی وڵاتانی جیھان و خۆبەدورگرتن لە سیاسەتی جەمسەرگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.

نیشانەکردن :

#سەرۆککۆمارى عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP