بەپەلە

لە سلێمانى هاوڵاتییەک سزادەدرێت کە به‌ ئاوى ئاوه‌ڕۆ سەوزەی بەرهەمهێناوە

- 8/21/2019 12:10:00 PM 4259 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى سلێمانى رایگەیاند، له‌ناچه‌ى كانى گۆمه‌ى شارى سلێمانى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان سزاى خاوه‌ن باخێكیان داوە، كه‌ سه‌وزه‌ به‌ ئاوى ئاوه‌ڕۆ به‌رهه‌مده‌هێنێت و له‌ بازاڕه‌كانى سلێمانى ساغى ده‌كاته‌وه‌.
هاوڵاتیەکە سه‌وزه‌ی به‌ ئاوى قورس "ئاوه‌ڕۆ" له‌ نزیك شوێنى نیشته‌جێبون به‌رهه‌مهێناوە

 

لیژنه‌ى ژینگه‌ى سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى رێگرى له‌ خاوه‌ن باخێك ده‌كه‌ن كه‌ سه‌وزه‌ به‌ ئاوى قورس "ئاوه‌ڕۆ" له‌ نزیك شوێنى نیشته‌جێبون به‌رهه‌م ده‌هێنێت و جگه‌ له‌وه‌ش بوه‌ته‌ هۆى بێزاركردنى هاوڵاتیانى ناوچه‌كه‌.
پاش به‌دواداچون دەركه‌وت خاوه‌نى باخه‌كه‌ به‌ ئاوه‌ڕۆى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ سه‌وزه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له‌ بازاڕه‌كانى سلێمانى ساغى ده‌كاته‌وه‌

 

 

تابان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ژینگه‌ى سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر سكاڵاى هاوڵاتیان به‌دواداچونیان بۆ بونى باخێك كردوه‌ له‌ گه‌ڕه‌كى كانى گۆمه‌ى شارى سلێمانى و پاش به‌دواداچون دەركه‌وت خاوه‌نى باخه‌كه‌ به‌ ئاوه‌ڕۆى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ سه‌وزه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له‌ بازاڕه‌كانى سلێمانى ساغى ده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆكاربوه‌ بۆ پیسكردنى ژینگه‌ى ناوچه‌كه‌ و بێزاركردنى هاوڵاتیان.
خاوه‌نى باخه‌كه‌ له‌سه‌ر پێچیه‌كه‌ى ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى كه‌ بۆ ئاودانى سه‌وزه‌ومیوه‌كه‌ به‌كاریهێناوه‌

 


ئاماژەی بەوەشکرد، "خاوه‌نى باخه‌كه‌ له‌سه‌ر پێچیه‌كه‌ى ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى كه‌ بۆ ئاودانى سه‌وزه‌ومیوه‌كه‌ به‌كاریهێناوه‌".

تابان محه‌مه‌د وتیشی، "به‌هۆى سه‌رپێچیه‌كه‌یه‌وه‌ خاوه‌نى باخه‌كه‌ روبه‌ڕوى سزاى یاسایى ده‌كرێته‌وه‌ و رێگه‌ى پێنادرێت سه‌وزه‌ به‌و شێوازه‌ به‌رهه‌م بهێنێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP