لە گەرمیان ژنێك كاندیدی پۆستێكی باڵایە

- 8/21/2019 9:58:00 AM 8382 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-  نیگار عومەر

بۆ یەکەمجار لە گەرمیان ژنێك خۆی کاندید دەکات و دەیەوێت جێگری سەرپەشتیاری ئیدارەی ناوچەکە بۆ کاروباری کارگێری وەربگرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کێبڕکێی دو کاندیدی دیکە دەکات.
دەمەوێت پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی وەربگرم

 

سروە محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەی ڕزگارییە و دانیشتوی کەلارە، ئەو خۆی کاندید کردوە و دەیەوێت پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی وەربگرێت، لە ئێستادا لەکێبڕکێدایە لەگەڵ دو پیاوی دیکەدا.

سروە محەمەد بە خەندان-ی راگەیاند، "من ئێستا بەڕێوەبەری ناحیەی رزگارییم، پێشتریش لە زۆربەی ناحییەکاندا کارم کردوە وەك بەڕێوەبەر، بە پێویستم زانی لە دوای چۆڵ بونی پۆستی جێگری ئیدارەی گەرمیان، خۆم هەڵبژێرم".
سێ کەس سیڤی بۆ وەرگرتنی پۆستەکە پێشکەشکردوە، بەڵام تەنیا من ژنم کە دەمەوێت ئەو پۆستە وەربگرم

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "سێ کەس سیڤی بۆ وەرگرتنی پۆستەکە پێشکەشکردوە، بەڵام تەنیا من ژنم کە دەمەوێت ئەو پۆستە وەربگرم".
ژنانی نێو حیزبەکان پێویستە خۆیان داوای پۆستە باڵاکان بکەن و بیگرنە ئەستۆ

 

سروە محەمەد وتیشی، "ژنانی نێو حیزبەکان پێویستە خۆیان داوای پۆستە باڵاکان بکەن و بیگرنە ئەستۆ، چونکە ژنان بە وردی و بە جوانی ئیشەکانی خۆیان دەکەن".
حیزب پشتگیری ئێمەی کردوە بۆ وەرگرتنی ئەم پۆسته، ناوەکانی ئێمە لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە بەرزکراوەتەوە

 

لەبارەی پشتگیری حیزبەکەییەوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە سروە محەمەد وتی، "حیزب پشتگیری ئێمەی کردوە بۆ وەرگرتنی ئەم پۆسته، ناوەکانی ئێمە لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە بەرزکراوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، ئەوان بڕیاری لەسەر دەدەن".

لەوبارەیەوە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەری رایگەیاند، "سیڤییەکانمان بەرزکردوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام یەکلایی کردنەوەکەی لە دەسەڵاتی ئێمە نییە".
پشتگیری هەمو کەسێکی شیاو دەکەین بۆ ئەو پێگەیە، ژن بێت یان پیاو، گرنگ ئەوەیە، لە کارەکەیدا سەرکەوتوبێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پشتگیری هەمو کەسێکی شیاو دەکەین بۆ ئەو پێگەیە، ژن بێت یان پیاو، گرنگ نییە کێ بێت گرنگ ئەوەیە، لە کارەکەیدا سەرکەوتوبێت".

هاوکات جوتیار عادل، وتەبێژی  حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، "بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەم پۆستە و پۆستەکانی دیکەی پشت بە شارەزایی و لێهاتویی  پسپۆریی دەبەستین".
تەنها شارەزایی و لێھاتویی رۆڵ دەبینێت و هیچی تر

 

لەبارەی راستکردنەوەی باڵاسی جێندەری لە پۆستەکانی حکومەتدا وتەبێژی حکومەت وتی، "تەنها شارەزایی و لێھاتویی رۆڵ دەبینێت و هیچی تر".
ئیدارەی گەرمیان پارێزگایەکی نافەرمی و دانپێدانەنراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێکیێناوە

 

ئیدارەی گەرمیان پارێزگایەکی نافەرمی و دانپێدانەنراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێکیێناوە، لە سێ قەزا و 15 ناحیە پێکهاتوە، شاری کەلار ناوەندی کارگێڕییەتیك ئێستا ژمارەی دانیشتوانی گەرمیان، کەلار، کفری و چەمچەماڵ بە نزیکەی 600 هەزار کەس دەخەمەمڵێنرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP