هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

یاریزانێكی عێراقی لە روباری دیجلە دەخنكێت

- 8/20/2019 6:16:00 PM 8050 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ 20/8/2019، نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م، یاریزانى گه‌نجی ئه‌كادیمیاى تۆپى پێى زلوعیه‌، له‌ روباری دیجله‌ خنكا، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراقیش سەرەخۆشی گەیاندە بنەماڵەكەی.

بەپێی هەواڵێكی میدیا عێراقییەكان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەحمەد ڕیاز، وەزیری وەرزش و لاوانی حكومەتی عێراق رایگەیاند كە نەشئەت ئەكرەم، یاریزانی گه‌نجی ئه‌كادیمیاى تۆپى پێى زلوعیه‌ كۆچی دوایی كردوە.

ئەحمەد ریاز بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی كەسوكاری و خانەوادەی ئەو یاریزانە كردوە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP