هەواڵی ئەمڕۆ

چین لەبارەی داعشەوە هۆشداری دەدات

- 8/20/2019 6:02:00 PM 3500 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
نێردەی تایبەتی حکومەتی چین لەسوریا لەبارەی سەرهەڵدانەوەی چالاکییەکانی داعشەوە عۆشداری دەدات و داوا لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات ئاماژە سەرەتاییەکانی سەرهەڵدانەوەی چالاکییەکانی ئەو رێکخراوە پشتگوێ نەخەن.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ سێشەممە خی خۆیان نێردەی تایبەتی چین لەسوریا لەمیانەی دیدارێکی لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسوریا رایگەیاندوە، لەئێستا مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لەهەموکات زیاترە و پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گرنگی بەو بابەتە بدات.

لەساڵی 2014 دا رێکخراوی داعش بەشێکی زۆری ناوچەکانی عێراق و سوریای داگیرکرد و خەلافەتێکی راگەیاندوە و ئەبوبەکری بەغدادیشی وەک کەسی یەکەمی ئەو خەلافەتە ناساند.

هۆشدارییەکەی نێردەی چین لەکاتێکدایە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد هەڵمەتێکی سەربازی گەورەی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئیدلیب دەستپێکردوە کە لەلایەن گروپێکی جیهادییەوە بەڕێوەدەبرێت.
هێرشکردنە سەر ئیدلیب کارەساتی گەورەی مرۆیی لێدەکەتەوە

نەتەوە یەکگرتوەکانیش هۆداری داوەتە حکومەتی سوریا کە هێرشکردنە سەر ئیدلیب کارەساتی گەورەی مرۆیی لێدەکەتەوە.

ماوەی چەندین ساڵە ئیدلیب بوە بەشوێنی ئەو هێزانەی کە لەحکومەت هەڵدێن و لەئێستاشدا جگەلە گروپی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆن چەندین گروپی دیکە لەو ناوچەیە هەیە و حکومەتی بەشار ئەسەدیش هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی دەدات.

نیشانەکردن :

#سوریا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP