سلێمانی؛ بڕێك بیبه‌ر و خه‌یار شۆر له‌ناوده‌برێت

- 8/20/2019 3:19:00 PM 2966 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌هۆی ژه‌نگكردنی ده‌فره‌كه‌یه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خه‌یارشۆر و بیبه‌ری له‌ قتونراوی هاورده‌كراودا ده‌گرن و پشكنینه‌كانیش ده‌ریخستووه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌ بۆیه‌ له‌ناوده‌برێن.
رۆژانه‌ سه‌ردانی كۆگاكانی عه‌مباركردنی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه‌ به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێن

 

عیسمه‌ت محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، رۆژانه‌ سه‌ردانی كۆگاكانی عه‌مباركردنی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه‌ به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێن، تا له‌ماوه‌ی به‌سه‌رچون و گونجاویان بۆخواردن و به‌كارهێنان دڵنیابنه‌وه و رێگه‌ نه‌ده‌ن‌ شتومه‌كی خراپ به‌سه‌رهاوڵاتیاندا ساغبكرێته‌وه‌.
له‌ ئه‌نجامی به‌دواداچونه‌كان ده‌ركه‌وتوه‌، له‌ كۆگایه‌كی ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی بڕی 450 كیلۆگرام خه‌یارشۆر و بیبه‌ری له‌ قتونراوی هاورده‌كراو ده‌فره‌كه‌ی ژه‌نگی كردوه‌

 

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ ئه‌نجامی به‌دواداچونه‌كان ده‌ركه‌وتوه‌، له‌ كۆگایه‌كی ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی بڕی 450 كیلۆگرام خه‌یارشۆر و بیبه‌ری له‌ قتونراوی هاورده‌كراو ده‌فره‌كه‌ی ژه‌نگی كردوه‌، بۆیه‌ به‌گومانی نه‌شیاوی بۆخواردن له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا‌.
خه‌یارشۆر و بیبه‌ره‌ له‌ قتونراوه‌كه‌ له‌ جۆری (نورس)ه‌ و له‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هاورده‌كراوه‌

 

سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان وتیشی، خه‌یارشۆر و بیبه‌ره‌ له‌ قتونراوه‌كه‌ له‌ جۆری (نورس)ه‌ و له‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هاورده‌كراوه‌، نمو‌نه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌ بۆ پشكنین، وه‌ڵامه‌كه‌شی به‌ (نه‌شیاو‌ بۆ خواردن و به‌كارهێنان) دراوه‌ته‌وه.

رونیشیکردەوە، "رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان جه‌خت له‌ زیانه‌كانی ژه‌نگ بۆله‌ش و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی نیشتنی ژه‌نگ له‌ له‌شی مرۆڤدا،‌ سیسته‌می به‌رگی له‌ش لاوازده‌كات به‌مه‌ش مرۆڤ توانای به‌رگه‌گرتنی سوكترین نه‌خۆشی له‌ده‌ست ده‌دات".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP