گەمارۆی وەرزشی لەسەر یاریگەی بەسڕە هەڵگیرا

- 8/20/2019 3:03:00 PM 857 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

یه‌كێتیی تۆپى پێى جیهان به‌ شێوه‌یه‌كى فەرمی دوای سەردانیكردنی چەند یاریگەیەكی عێراق، ئەمڕۆ بڕیاریدا یارییه‌كانى عێراق له‌ پاڵاوتنى جامى جیهانى 2022ی قەتەر له‌سه‌ر یاریگه‌ى به‌سره‌ به‌ڕێوه‌بچێت.
ساڵانێكی زۆرە هەڵبژاردەی عێراق بۆی نەبو یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال لەسەر خاكی خۆی ئەنجام بدات

 

بۆ ماوەی ساڵانێكی زۆرە هەڵبژاردەی عێراق بۆی نەبو یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال لەسەر خاكی خۆی ئەنجام بدات، بەهۆی نالەباری و خراپی ئاسایشی ئەو وڵاتە، لە دەرەوەی یاریگەكانی خۆی و لە وڵاتانی دراوسێدا یارییەكانی پاڵاوتنی ئەنجام دەدا.
یارییه‌كانى پاڵاوتنه‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ جامى جیهانى ساڵى 2022 و لەگەڵ پاڵاوتنه‌كانى جامى ئاسیاى 2023 بۆ عێراق له‌سه‌ر یاریگه‌ى به‌سره‌ به‌رێوه‌ده‌چێت

 

یه‌كێتیى تۆپى پێى عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمیدا ئاشكرایكردوه‌، كە نوسراوێكى فه‌رمى یه‌كێتیى تۆپى پێى جیهان (فیفا) گه‌یشتوەته‌ ده‌ستیان كه‌ یارییه‌كانى پاڵاوتنه‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ جامى جیهانى ساڵى 2022 و لەگەڵ پاڵاوتنه‌كانى جامى ئاسیاى 2023 بۆ عێراق له‌سه‌ر یاریگه‌ى به‌سره‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.

ئەو رەزامەندیەی فیفا دوای ئەوە هات، كە‌ یه‌كێتی‌ تۆپى پێى جیهان پشكنینى بۆ یاریگه‌كانى هه‌ولێر و كه‌ربه‌لا و به‌سره‌ ئه‌نجامداو بڕیاریاندا یاریگەی بەسڕە دیاریبكەن بۆ بەڕێوەچونی یارییە فەرمییەكانی هەڵبژاردەی عێراق.

یاریگەی نێودەوڵەتی بەسڕە ساڵی 2013 دروستکراوە و زیاتر لە 65 هەزار هاندەر لە خۆدەگرێت و بوەتە یاریگەی فەرمی هەڵبژاردەی نیشتیمانی عێراق.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP