چاوشئۆغڵو: پێویستە سوریا یاری بە ئاگر نەكات

- 8/20/2019 2:24:00 PM 3693 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی توركیا پەیامێكیدا بۆ بەرپرسانی سوریا رایگەیاند، پێویستە دیمەشق یاری بە ئاگر نەكات، حكومەتی ئەنقەرەش بە مەبەستی پاراستنی هێزەكانی هەر كارێك لە دەستی بێت ئەنجامیدەدات.

سەبارەت بە ئیدلیب لەگەڵ روسیا گفتوگۆدەكەین

لەمیانی كۆبونەوەیەكی رۆژنامەوانیدا كە بە هاوبەشی لەگەڵ ئەلیخاندرا هیڵ، وەزیری دەرەوەی سالڤادۆر ئەنجامیاندا، ئەمرۆ سێشەممە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند "هەركارێك لە دەستمان بێت بۆ پاراستنی هێزە سەربازیەكانمان ئەنجامیدەدیەن، سەبارەت بە ئیدلیب-یش لەگەڵ روسیا گفتوگۆدەكەین".

بۆ پاراستنی خاڵە چاودیریەكانمان هەنگاوی پێویست دەنێین

ئاماژەی بەوەشكرد "لەگەڵ بەرپرسانی روسیا لە گفتوگۆداین سەبارەت بەو هێرشەی هێزەكانی سوپای سوریا كردویانەتە سەر خاڵە سەربازیەكانی توركیا لە ناوچەكانی ئیدلیب و بۆ پاراستنی خاڵە چاودیریەكانمان هەنگاوی پێویست دەنێین".

لە خاڵە چاودێریەكان ناكشێینەوە

راشیگەیاند "هیچ نیازێكمان نیە بۆ گواستنەوەی خاڵە چاودێریە سەربازیەكانمان لە ناوچەكانی ئیدلیب و هەر لە شوێنی خۆیاندا دەمێننەوە، كە یەكێك لەو خالانە ناوچەی نۆ-یە و دەبێت لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە".

رێگەنادەین ببێتە مەنبەج-ی دوەم

لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە رێككەوتنی ئەمریكا-توركیا سەبارەت بە ناوچەی ئارام وەزیری دەرەوەی توركیا وتی "رێگەنادەین ناوچەی ئارام ببێت بە مەنبەج-ی دوەم".


نیشانەکردن :

#تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP