هەپەگە گیانلەدەستدانی دو گەریلای راگەیاند

- 8/20/2019 12:32:00 PM 1500 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لەمیانی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دو گەریلا گیانیانلەدەستداوە.
لە ئەنجامی بۆردومانکردنی پێگەیەکی پەکەکە لە چیای گارە لە باشوری کوردستان، دو گەریلا گیانیان لەدەستداوە

 

فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "لە ئەنجامی بۆردومانکردنی پێگەیەکی پەکەکە لە چیای گارە لە باشوری کوردستان، دو گەریلا گیانیان لەدەستداوە".

بەپێی راگەیەندراوەکە، گەریلاکان ناویان مەتین ئاکگول بەنازناوی "کەندال" کە لەدایکبوی 1990ە و لە پارێزگای وان و محەممەد یڵدز بەنازناوی "سەردەم" لە دایکبوی 1996ە و پارێزگای سێرت لە باکوری کوردستان گیانیان لەدەستدا. 
دوێنێ دوشەممە فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌ چڕی بۆردومانی گوندی بۆڵێی سەر بە شارۆچکەی سەنگەسەریان کرد

 

دوێنێ دوشەممە فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌ چڕی بۆردومانی گوندی بۆڵێی سەر بە شارۆچکەی سەنگەسەریان کردوە و دو کەس برینداربون.
دوای دو ساڵ لە ئاگربەستی نێوان توركیا و PKK، هاوینی 2015 شەڕ دەستیپێكردەوە

 

دوای دو ساڵ لە ئاگربەستی نێوان توركیا و PKK، هاوینی 2015 شەڕ دەستیپێكردەوەو فڕۆكە جەنگییەكانی‌ توركیا دەستیانكردەوە بە بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ بنكەو بارەگاكانی‌ پەكەكەو لەوكاتەوە شەڕو و ڕوبەڕونەوەی نێوانیان بەردەوامە.

دەستپێكردنەوەی‌ شەڕ دوای‌ كوژرانی‌ دو پۆلیسی‌ توركیا هات لە پارێزگای‌ ئورفە كە پەكەكە بەرپرسیارێتی‌ خۆی‌ لەكوژرانیان راگەیاند لە تۆڵەی‌ تەقینەوەكەی‌ ناوچەی‌ سروچی‌ سەر سنور كە گردبونەوەیەكی‌ كوردەكانی‌ كردبوە ئامانج و بەهۆیەوە 32 كەس گیانیان لەدەستدا.

دوای‌ دەستپێكردنەوەی‌ شەڕ، توركیا ئۆپەراسیۆنی‌ سەربازی‌ لە زۆربەی‌ ناوچەكانی‌ باكوری‌ كوردستان دەستپێكرد و تا ئێستاش ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوامن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP