هەواڵی ئەمڕۆ

لە هەولێر 396 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون بۆ كرێنشینان دروستدەکرێت

- 8/20/2019 10:42:00 AM 3317 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

كاره‌كانی 396 شوقه‌ له‌ قه‌زای بنه‌سڵاوه‌ ته‌واو ده‌كرێن، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ته‌واوكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانیان به‌سه‌ر كه‌سانی كرێنیشین و كه‌م ده‌رامه‌ت دابه‌ش ده‌كرێن.
شوقه‌كان به‌ كوالێتییه‌كی باش دروستكراون و ئێستا كار له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی ده‌كرێت

 

دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن پڕۆژه‌ی دروستكردنی 396 شوقه‌ی له‌ قه‌زای بنه‌سڵاوه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، شوقه‌كان به‌ كوالێتییه‌كی باش دروستكراون و ئێستا كار له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی ده‌كرێت، وه‌ك دابینكردنی ئاو و كاره‌با و ئاوه‌ڕۆ و قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كان.
ژماره‌ی شوقه‌كان 369 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونه‌ و زۆربه‌ی كاره‌كانی ته‌واو بوه‌ و ته‌نها خزمه‌تگوزاری ماوه‌

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ژماره‌ی شوقه‌كان 369 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونه‌ و زۆربه‌ی كاره‌كانی ته‌واو بوه‌ و ته‌نها خزمه‌تگوزاری ماوه‌، كه‌ ئێستا بودجه‌ی پێویستی بۆ ته‌رخانكراوه‌ و له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردنن.
دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی، ئه‌و شوقانه‌ به‌سه‌ر كه‌سانی شایسته‌ له‌ كه‌سانی كه‌م ده‌رامه‌ت و كرێنیشین دابه‌ش ده‌كرێن

 

وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن وتیشی، "دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی، ئه‌و شوقانه‌ به‌سه‌ر كه‌سانی شایسته‌ له‌ كه‌سانی كه‌م ده‌رامه‌ت و كرێنیشین دابه‌ش ده‌كرێن، كه‌ رێنمایی و رێكاری پێویست له‌ لایه‌ن یه‌كه‌ ئیداریه‌ په‌یوه‌ندیاره‌كان بۆ دیاری ده‌كرێن".

پرۆژه‌ دروستكردنی 396 شوقه‌ له‌ قه‌زای بنه‌سڵاوه‌ له‌ ساڵی 2012 ده‌ست به‌كاره‌كانی كراوه‌، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی كاره‌كانی پرۆژه‌ وه‌ستابون، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ ده‌ست به‌ ته‌واوكردنی كاره‌كانی پرۆژه‌كه‌ كراوه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP