کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

- 8/20/2019 10:36:00 AM 3543 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی  لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما 42 پلە دەبێت و نزمترین 27 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 42 پلە و نزمترین 28 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە لە دهۆك بەرزترین 41 پلە و نزمترین 26 پلە دەبێت، لە كه‌ركوك بەرزترین پلە 43 پله‌ی سه‌دی و نزترین 30 پلە دەبێت.

هەروەها سبەی چوارشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هه‌ولێر 43، سلێمانی 43، دهۆك 42، كه‌ركوك 44 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP