وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: ده‌رزی ATS بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان دابینكرا

- 8/20/2019 10:16:00 AM 5712 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەرزی ATS Anti-Tetanus بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکان و فریاکەوتنەکان لەهەرێمی کوردستان دابینکراوە.
پێکوتەی ATS  دژە گەزاز Anti-Tetanus بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکان و فریاکەوتنەکان لە هەرێمی کوردستان دابینکراوە

 

د. محمد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "پێکوتەی ATS  دژە گەزاز Anti-Tetanus بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکان و فریاکەوتنەکان لە هەرێمی کوردستان دابینکراوە کە لە ماوەی چەندین مانگدا نەمابو.
ئه‌و پێكوته‌یه‌ به‌كاردێت بۆ نەخۆشانی بریندار وه‌ك روداوی ھاتوچۆ، گوللــە، برینی ئاسن و بزمار، برینی قوڵ، برینه‌كانی دیکە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌و پێكوته‌یه‌ به‌كاردێت بۆ نەخۆشانی بریندار وه‌ك روداوی ھاتوچۆ، گوللــە، برینی ئاسن و بزمار، برینی قوڵ، برینه‌كانی دیکەی له‌و شێوه‌یه‌".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، لەکاتی ئێستادا سەرجەم نەخۆشخانەکان دەتوانن لە کۆگاکانی دەرمانی پارێزگاکان ئه‌و پێكوته‌یه‌ وەربگرن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP