وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گەیشتە بەغدا

- 8/20/2019 10:05:00 AM 2107 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئانێگریت کرامپ، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەئێستادا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەدایە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئانێگریت کرامپ، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گەیشتوەتە بەغدا و لەلایەن عادل عەبدولمەهدی پێشوازی لێکراوە.

ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەشداری لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش کردوە و پشتوانی هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگەی کردوە لە شەڕی دژی تیرۆردا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP