ڕێگای سلێمانی ده‌ربه‌ندیخان داخرا

- 8/20/2019 10:03:00 AM 5139 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگەیاند، به‌هۆی روداوێكه‌وه‌ رێگای سلێمانی ده‌ربه‌ندیخان له‌ سه‌ر شاخی به‌رانان ماوه‌ی كاتژمێرێكه‌ داخراوه‌.

راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویکردەوە، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆوه‌ له‌ سه‌ر رێگای ده‌ربه‌ندیخان- سلێمانی له‌سه‌ر شاخی به‌رانان كه‌ تێیدا ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر كۆنتڕۆڵی له‌ ده‌ستداوه‌ و خۆی كێشاوه‌ به‌ په‌رژینی ڕێگاكه‌دا و پاشان له‌ سه‌ر ڕێگاكه‌ مه‌قه‌ستی كردوه‌ و ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاوڵاتیانی ڕێگاكه‌ دروستكردوه‌.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تیمه‌كانی هاتوچۆی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له‌ هه‌وڵی رێكخستنی هاتوچۆی شۆفێران و كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌كه‌دان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP