روانگەی سوری: گروپە چەكدارییەكان لە ناوچەكانی حەما و ئیدلیب كشانەوە

- 8/20/2019 9:56:00 AM 3226 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەمیانی پێكدادانیان لەگەڵ سوپای سوریا، رێكخراو و گروپە چەكدارییەكان لە ناوچەكانی پارێزكای حەما-ی باكوری سوریا و شارێكی ئیدلیب كشانەوە.

لە شاری خان شیخون-ی پارێزگای ئیدلیب و شارۆچكە و گوندەكانی سەر بە شاری حەما بە تەواوی كشاونەتەوە

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، رێكخراو و گروپە چەكدارەكان لە شاری خان شیخون-ی پارێزگای ئیدلیب و شارۆچكە و گوندەكانی سەر بە شاری حەما بە تەواوی كشاونەتەوە.

هێشتا چارەنوسی خاڵی چاودێری توركیا لە ناوچەی مورك نادیارە

ئاماژەی بەوەشكردوە "لە ناوچە دیارەكانی كەفرزیتا و مورك و گوندەكانی لەحایا و لەتمین گروپە چەكدارەكان كشاونەتەوە لەكاتێكدا هێشتا چارەنوسی خاڵی چاودێری توركیا لە ناوچەی مورك نادیارە و تا ئێستاش ژمارەیەك لە چەكدارانی ئەو گروپانە لەوێ ماونەتەوە".

شەش هاوڵاتی سوری كوژراون كە منداڵیشیان تێدایە

بەپێی راگەیەندراوەكەی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لەمیانی پێكدادانەكاندا و لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی روسیا كە نیوەشەوی شەوی رابردو پارێزگای ئیدلیب-ی پێكاوە، لە ناوچە جیاوازەكاندا شەش هاوڵاتی سوری كوژراون كە منداڵیشیان تێدایە.

 

ئەوە لەكاتێكدایە، لە ماوەی رابردودا سوپاری سوریا بە بەردەوامی هێرشدەكاتە سەر ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی رێكخراو و چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی وڵاتەكەیدان و لەم چەنجد رۆژەی دواییدا لە لپێشكەوتندایە بەرەو ئەو ناوچانە و وردە وردە پاشكەكشە بە هێزە چەكدارەكان دەكات.
تا ئێستا سێ هەزار و 669 كەس كوژراون

 

لە بڵاوكراوەكەی روناگەی سوری-شدا هاتوە، لە دەستپێكی گرژی و پێكدادانەكان و لەرێكەوتی 30ی نیسانی ئەمساڵەوە تا ئێستا، لە ناوچەی "كەمكردنەوی گرژیەكان"ی ئیدلیب سێ هەزار و 669 كەس كوژراون و كە 956یان خەڵكی سیڤیل و 238 منداڵ و 172یان ژن بون و لەلایەن فڕۆكە جەنگیەكانی ئەسەد و روسیاوە پێكراون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP